گۆڤاری ئێکۆنۆمیستی به‌ریتانی له بابه‌تێک دا له ژێر ناوی "ئایا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاده‌گه‌یێندرێ؟" باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مرۆ باشترین ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له باشوور سازبێت و به‌ڵام ڕێگه‌یه‌کی درێژ له‌به‌ره تا داهاتوویه‌ی ئه‌من، دێمۆکراتیک و خۆگرتوو له کوردستان مسۆگه‌ر بێت" و بۆیه‌ش "پێشنیار به ڕێبه‌رانی کورد ده‌کات په‌له بکه‌ن و لۆژیکی بجووڵێنه‌وه".
له بابه‌ته‌که‌ی ئێکۆنۆمیستی به‌ریتانی دا ئاماژه به خواستی له سه‌تا 98ی هاوڵاتیانی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی له‌سه‌تا 98ی کوردانی باشوور، سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی کورد به‌وه ڕازی ده‌بن که ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی فێدراسیۆنێک له عێراق پێک‌بێنێت، ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز و فراوان بداته کوردان، نه‌وتی کوردستان بکه‌وێته ده‌ستی حکومه‌تی کوردستان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کوردان ڕه‌چاو بکرێت له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه و له ره‌وشێکی ئاواش دا که‌رکووک گرینگیه‌کی تایبه‌تی ده‌بێت و مومکینه ڕێککه‌وتنێک له سه‌ر ئه‌م شاره بێته ئاراوه و ستاتویه‌کی تایبه‌تی پێ ببه‌خشرێ.
له گۆڤاره‌که دا هاتووه ....که کورده‌کان پاش ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئه‌وه یه‌که‌م جاره که خۆیان به سازکردنی حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ نیزێک ده‌بینن وبه‌ڵام له ڕابردوو دا له سه‌ره‌وه خه‌یانه‌تی به‌ریتانیا و زۆر وڵاتی تریش پێشی به‌م خواسته‌ی کوردان گرتووه.
نووسراوه‌که له لایه‌ک کوردان و ڕێبه‌رانی هان ده‌دات که به‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێن و له لایه‌کی تره‌وه، پێشنیار به ڕێبه‌رانی ده‌کات که لۆژیکی تر بجووڵێنه‌وه و په‌له نه‌که‌ن چونکه: نه‌بوونی ڕێگه به ده‌ریا و نه‌بوونی وڵاتێکی دۆست له ناو جیرانه‌کانی هیوای کوردان بۆ سه‌ربه‌خۆیی که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌م هێزانه‌ی که کورده‌کان پێیانه‌وه گرێدراون و پشتیان گرتوون، به تایبه‌ت ئه‌مریکا و تورکیا، ڕێگه ناده‌ن که له عێراق جیاببنه‌وه و له‌م ڕه‌وشه دا ئه‌گه‌ر تورکیا له ئاستی سه‌ربازی دا هێرشیان نه‌کاته سه‌ر، له ئاستی ئابوورین دا، ده‌یانخنکێنێ.
نووسراوه‌که ده‌نووسێ که "ئه‌مریکا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتێژیکه‌کانی له درێژخایه‌ن دا، لایه‌نگری له عه‌ره‌به‌کان و تورکه‌کان ده‌کات و بۆ لای ئه‌ان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورده‌کان 5 تا 10 ساڵ بێ ده‌نگ بن، ئابوورهکهیان په‌ره پێبده‌ن، سنووره‌کانیان ئه‌من بکه‌ن و به دێمۆکراسیه‌کی ڕاسته‌قینه و هه‌مه لایه‌نه بنه وێنه‌یه‌کی به‌رچاوی ئازادی له ناوچه‌که و خۆیان له کێشه‌کانی ناوچه‌کانی تری عێراق به‌دوور بگرن، ئه‌و کات مومکین نیه که داوای "نووسینی مافی چاره‌نووسیان" له لایه‌ن جیهانیانوهوه گوێی لێنه‌گیرێت.
ئێکۆنۆمیست له‌م نووسراوه‌ی دا ئاماژه به به بوونی پ.ک.ک له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێ: کورده‌کانی عێراق پ.ک.ک وه‌کو سه‌ر ئێشه‌یه‌ک تماشا ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ڕشتنی خوێنی برایانی نه‌ته‌وه‌ییان زۆر لاوازه و له‌م لاشه‌وه داوای دیالۆگ و گفتگۆ له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌که‌ن و به‌ڵام ڕێبه‌رانی کوردی عێراق، تا ئه‌و کاته‌ی که پێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا پته‌و نه‌که‌ن و به‌ڵکو ئه‌مریکاش بۆ گووشار هێنان بۆ سه‌ر تورکیا، چاوپۆشی له هێرشی میلیتانه‌کانی پ.ک.ک له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ر خاکی تورکیا بکه‌ن.
نووسه‌ری ئێکۆنۆمیست ده‌ڵێ: کاتێک ئێوه ده‌گه‌نه فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری پێته‌ختی کوردستان و ئه‌فسه‌ر به یونیفۆرمی ڕازاوه به ئاڵای کوردی پێشوازیتان لێده‌که‌ن. گه‌شتیاران، بانکدارانی لوبنانی، به‌رپرسانی کۆمپانیه نه‌وتیه‌کانی نۆڕوێژی و تاجرانی عه‌ره‌ب ده‌بینی که بۆ بازرگانی هاتوونه‌ته کوردستان. هه‌رێمێک که 400 کیلۆمه‌تر له به‌غدای بۆمباوی دووره و له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی 8 تا 9 خاڵی کۆنترۆڵ ده‌بینی و زۆر به که‌می نووسراوه و تابلۆیه‌ک ده‌بینی که زمانی عه‌ره‌بی لێی نووسرابێ . قوتابخانه‌کان ده‌ستیان کردووه به فێرکردنی ئینگلزی وه‌کو زمانی دووهه‌می دوایی کوردی، به هه‌مان ڕێژه که عه‌ره‌بی هه‌یه و ئاڵای عێراقیش مهگهی له شوێنه زۆر فه‌رمی و ئیداریه‌کان وه‌کو فڕۆکه‌خانه و پارله‌مان، وه‌گه‌رنا له شوێنی تر نابینی.
کورده‌کان ده‌یانه‌وێ کۆنترۆڵی نه‌وتی که‌رکووک، مۆرکردنی په‌یمان له‌گه‌ڵ کۆمپانیه نه‌وتیه‌کان و سازکردنی بۆریه نه‌وتیه‌کان و ویستگه‌کانی پاڵاوتنی نه‌وت بگرنه ده‌ست، داخوازێک که تا ئێستا به‌غدا ناڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر نیشان ده‌دات و ئه‌گه‌رجی له ئاستێکی بچووک دا حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ندێم له‌مانه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه. له ساڵی 1991وه تا ساڵی 2003 و داگیرکردنی عێرق له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، کوردان ته‌نیا له ڕێگه‌ی داهاتی ده‌ره‌کی، قاچاخی سیگار و گازۆر و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیران و داهاتی نه‌وت له به‌رانبه‌ر خۆراکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئیداره‌ی ڕه‌وشی ئابووری خۆیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا به‌م هۆیه که سیسته‌می ئابووری کوردستان له سه‌ر باج دان شکڵی نه‌گرتووه و ئێستا کوردان ده‌یانه‌وێ له خاڵی سیفره‌وه و به زۆری به سه‌رمایه‌یی ده‌ره‌کی وڵاتێکی نوێ به ئابوورێکی به‌هێز بنیاد بنێن. ئه‌م وڵاته‌ی که له ئاکامی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌کێتی و پارتی دا 3000 که‌س (و به گوێره‌ی هه‌ندێک له ئاماره‌کان تا 10000 که‌س) گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌وه‌ش جگه له وێرانکاریه‌کانی به‌عس و قوربانیانی پێشوویه.
سه‌رچاوه: ئێکۆنۆمیست
وه‌رگێران: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر
/www.ruwange.org