خالید هه‌رکی
ئه‌و ولاته‌ی تا دوێنێ وه‌کو میله‌ت ده‌ناسرا ئه‌مرۆ ده‌بێ وه‌کو ولات بیناسین بابزانین دیرۆکی ئه‌مولاته چه‌ند له دیرۆکی ولاتی ئێمه‌ی کورد نزیکه، چه‌ند له‌یه‌ک چونیان هه‌یه؟ ئه‌زمونی ئه‌وان ده‌کرێ بۆ کوردستان سودی هه‌بێ؟ ئێمه یا ئه‌وان زیاتر ئازار‌و مه‌ینه‌تمان به‌ده‌ست داگیرکه‌رانه‌وه بینیوه؟ وه‌لامه‌که‌ی هه‌ر چیه‌ک بێت ئه‌مرۆ ئه‌وان له ئێمه دلخۆش ترن ئه‌وان له ئێمه زانا‌و بلیمه‌ت ترن، هۆکاره‌که‌ی چیه؟ هه‌ر یه‌که‌و له هه‌گبه‌ی خۆیه‌وه کاره‌کان هه‌لده‌سه‌نگێنێ به‌لام ئه‌گه‌ر خۆمان له هێلی نه‌ده‌ین ده‌زانین له‌کوێ پساوه. ئه‌مه بۆ ئێوه‌ی جێ ده‌هێلم به‌لام.....
کۆسۆڤۆ که سربه‌کان پێی ده‌لێن کۆسۆڤا وئه‌لبانیه کانیش به قۆسۆوه ی ناو ده‌به‌ن. ئه‌م ولاته وه‌کو هه‌لکه‌وتنی ده‌که‌وێته کشوه‌ری ئه‌وروپاو له خواروی رۆژ هه‌لاتیه‌وه مه‌قه‌دۆنیایه له باکوری رۆژهه‌لاتیش سربیا له باکوری رۆژئاواش مۆنتی نیگرۆ ئه‌ه‌لبانیاش له خوارویه‌وه‌یه.
پایته‌ختی ئه‌م تازه ولاته برشتینا یه دانیشتاوانی 2300000 دوو ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار که‌سن رو به‌ره‌که‌ی 10، 577 کم چوارگۆشه‌یه رێژه‌ی دانیشتانیی 90% موسلامان پێک ده‌هینن که هه‌مویان به ره‌گه‌ز ئه‌لبانین 5%
سربن 5% نه‌ته‌وه‌کانی ترن.
خاکه‌که‌ی ده‌وری به چیا ریزبه‌نده له ناوه‌راستی ده‌شتایی سه‌وزوه، چوار روباری به‌ناودا ره‌ت ده‌کات، له‌گه‌ل 17 ده‌ریاچه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش باری ئابوری وداهاتی تاکی کۆمه‌ل له ئاستێکی نزم دایه. هیچ سنورێکی نه‌که‌وتۆته سه‌ر ده‌ریاوه بێ‌کاری به‌رێژه‌ی 50% یه له هه‌ژارترین هه‌رێمه‌کانی یۆغسلافیایه وێرای ئه‌وه‌ی خاکه‌که‌ی ده‌وله‌مه‌نده به کانزاکانی، فۆسفات و زه‌نگ و مس، ئاسن، نیکل، خه‌لوزی به‌رد.
ئه‌م ولاته تازه سه‌ربه‌خۆی خۆی راگه‌یاندوه یه‌کێک بوه له‌و ولاتانه‌ی ژێر حوکمی عوسمانیه‌کان به‌درێژایی 5 سه‌ده له‌و کاته‌ی سولتان مراد ی یه‌که‌م له 1389 داگیری کرد تا روخانی ده‌سه‌لاتی عوسمانیه‌کان له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، دواتر به سربه‌کان درا له‌گه‌ل چه‌ند پارچه‌یه‌کی تری ولاتی ئه‌لبانیا بۆئه‌وه‌ی رێگه له دروست بونی ده‌وله‌تی ئیسلامی بگیرێت دوای به‌ستنی چه‌ندین کۆنگره وه‌کو هه‌ولو ته‌قه‌لایه‌ک بۆ رزگاربونیان له‌وانه کۆنگره‌ی سانستیڤانۆ، به‌رلین، له‌نده‌ن، پاریس، به‌لام دواتر هه‌ر درا به سربیا که بو به به‌شێک له‌م ولاته، له شه‌ری جیهانی دوه‌م سه‌ربه ئه‌لبانیا بو که ئه‌ویش سه‌ر به ئیتالیاوه‌بو.
له دوای شه‌ری جیهانی دوه‌م و به‌ته‌واوه‌تی له 1946 خرایه سه‌ر یۆگسلافیای یه‌کگرتو له سه‌رده‌می جۆزێف برۆز تیتۆ تا دوایینی ساله کانی حه‌فتاکان دان به مافی ئۆتۆنۆمیی درا به‌لام له 1989سه‌رۆکی یۆگسلافیای سربی سلۆبۆدان میلۆسۆفیچ ئه‌م ئۆتۆنۆمیه‌شی هه‌لوه‌شانده‌وه‌و به ئاگر و ئاسن حوکمی لی ده‌کردن.
بۆ به‌رگری کردن له مافه‌کانیان خۆیان له‌ژێر پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی ئه‌لبانیادا و به‌سه‌رۆکایه‌تی ئیبراهیم رۆگۆڤا رێکخست ئه‌ویش به شێوازی خه‌باتی سیاسی. له حوزه‌یرانی1990 له رێگه‌ی ریفراندۆمێکدا ده‌نگیان بۆ جودابونه‌وه له سربیا دا، دواتر له سه‌پته‌مبه‌ری هه‌مان سالدا بۆ پشتیوانی له‌م راپرسیه‌دا یاخیبونێکی سڤیلیان راگه‌یان.
له 24 ئایاری 1992 سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند له سربیاو ئیبراهیم رۆگۆڤایان به‌سه‌رۆک کۆمار ناساند به‌لام سربه‌کان دانیان پێ نه‌نا و له گ‌ه‌لیان کردن به شه‌ر.
رۆگۆڤا له رێگه‌ی کاری سیاسیه‌وه هه‌ولی زۆری دا تا دان پیانانی ولاتان وه‌ده‌ست بهێنێ به‌لام بێ سود بو ناچاربۆ به‌رگری له هیرشه‌کانی سربیا گروپی چه‌کداری دروست کرد ناوی نا سوپای رزگاریی کۆسۆڤۆ.
سالی 1998 ئه‌وساله‌بو که به‌هۆی چالاکی و به‌رگریه‌کانی سوپای رزگاریی کۆسۆڤۆوه شه‌ر له نێوانیاندا توند بو سوپای سربیا کوشتارو وێرانکاریه‌کی زۆری به‌کۆسۆڤۆ گه‌یاند و دوباره ده‌ستی به‌سه‌رداگرته‌وه، سه‌ربه‌خۆییه‌که‌یان شکستی هێنا بوه هۆوی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دونیای بۆخۆ رابکێشێ له کاره کۆکوژیه‌کانه‌وه تا کاری وێرانکاریو ده‌ستدرێژیه سکسیه‌کانی سوپای سربیابۆ سه‌ر هاولاتیه سڤیله‌کانی کۆسۆڤۆ، به‌لام ئه‌م کاره درندانه‌ییانه نه‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی تر بیر له سه‌ربه‌خۆیی ولاته‌که‌یان نه‌که‌نه‌وه.
له 1999 هێزه‌کانی په‌یماننامه‌ی ناتۆ هێرشیان کرده‌سه‌ر سربیاو دکتاتۆر میلۆسۆڤیچ یان ده‌ستگیر کرد و گه‌یاندیانه دادگای دوه‌لی له لاهای (هۆله‌ندا) که دواتر هه‌ر له‌زیندان مایه‌وه به‌ر له دادگایی هێشتا له لێکۆلینه‌وه‌دابو کاتێک به‌نه‌خۆشی کۆچی کرد.
کۆسۆڤۆیه‌کانیش به 17 سه‌ربازی ناتۆوه له‌ژێر پاراستنی ئه‌وان مانه‌وه تا له 17-02-2008 دا له‌رێگه‌ی دانیشتن وبریارێکی په‌رله‌مانیان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له سه‌ر زاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌م هه‌رێمه هاشم تاتشی ر‌اگه‌یه‌ند.
* * *
خاله له‌یه‌ک چونه‌کانمان له داگیرکاری وئه‌م ده‌ستو ئه‌و ده‌ست پێکردن و هه‌ژاری و وێرانکاری و دواتر راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆ یه ستێویره‌که (نه‌زۆکه‌که) و دواتر هێزی پاراستن، و ده‌ستگیر کردنی دیکتاتۆر و له‌ناو بردنی، دوایین هه‌نگاو راگه‌یاندنه بوێرانه‌که‌ی ئه‌م مانگه بوو، ئه‌م چه‌ند خاله وه‌کو خالی هاوبه‌ش وله‌یه‌ک چونمان ده‌بینم.
سه‌رچاوه:kurdistannet.info